گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم بڕیارى خەرجکردنى پاداشت و خەرجى هاندانى بۆ توێژێک دەرکرد

2021.04.07 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم بڕیارى خەرجکردنى پاداشت و خەرجى هاندانى بۆ توێژێک دەرکرد

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى پاداشت و خەرجى هاندانى بۆ تیمەکانى پزیشکى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان (7ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەڕۆژى تەندروستى جیهانیدا و مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنى پاداشت و خەرجیى هاندان بۆ تیمەکانى پزیشکى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.

 

بڕیارەکە لەکاتێکدا کە ئامارى توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لە هەڵکشاندایە و بەگوێرەى راگەیەندراوى ئەمڕۆ (چوارشەممە)ى وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى ئەمڕۆ هەزار و 217 توشبوو، 13 مردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ 856 توشبوو، 12 مردن تۆمارکرابوو.