ناس کورد-
وتەبێژى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر رونکردنەوە لەبارەى بڕیارى قەدەغەى هاتووچۆوە دەدات و رایدەگەیەنێت "پێشنیارە و نەبۆتە بڕیار".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن قادر، وتەبێژى ژورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هەولێر (7ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکى بە میدیاى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند "تا ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، بەڵکو هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ، قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێ یاخود نا".
ڕونکردنەوەکە لە کاتێکدایە کە میدیاکانى پارتى بڵاویانکردەوە، وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بڕیاریداوە لەهەشتى ئێوارە بۆ شەشى بەیانى قەدەغەى هاتوچۆ لەپارێزگاکانى هەرێم رابگەیەنرێت.
بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە میدیاکانى پارتى بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارەکە لەئەمشەوەوە جێبەجێدەکرێت تا 12 ى ئەم مانگە، لەو ماوەیەدا تەنها رێگە بە هاتوچۆى هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و فریاکەوتن دەدرێت.