گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و هادى عامرى ’تاوتوێکردنى سێ تەوەر’

2021.04.07 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و هادى عامرى ’تاوتوێکردنى سێ تەوەر’

ناس کورد-

سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کۆبوونەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە باس لە سێ تەوەر کراوە کە یەکێکیان تایبەت بووە بە ئاسایشى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق (7ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانیکردن لە دیالۆگ لە دۆسییە بنەڕەتییەکان، لەسەر بنەمای ھێنانەدی بەرژوەندی گشتی و زامنکردنی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتیان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی دەسەڵات و سەروەری دەوڵەت.

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گرنگی رەخساندنی دۆخی گونجاو و لەبار و زامنکردنی پاکوبێگەردی و دادپەروەری لە تەواوی قۆناغەکانی ھەڵبژاردنەکان و درێژەدان بە چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، لەپێناو گەیشتن بە حکومڕانییەکی تەندروست، کە خزمەتکاری خەڵک بێت.