گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛ چوار ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان تەرخان كرا.. پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە؟ 

2021.04.07 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ چوار ترلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان تەرخان كرا.. پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە؟ 

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕەتیکردەوە ئەو چوار ترلیۆن دینارەی کەحکومەتی فیدڕاڵی تەرخانی کردووە بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بودجەیە تەنها 15 پارێزگای باشور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق (7ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ”ناس کورد” ڕایگەیاند ”حکومەتی فیدڕاڵی چوار ترلیۆن دیناری لە بودجەی 2021دا تەرخانکردووە بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان کە مەبەست لێی تەواوکردنی ئەو پرۆژانەیە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ئێستادا ڕاوەستاون هەروەها ئەنجامدانی پرۆژەی نوێ’’.

 

وتیشی ’’ئەو بودجەیە تەنها 15 پارێزگای ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، دەبێت هەرێم لەو پشکەی کە لە بودجەدا بۆی تەرخانکراوە پڕۆسەی تەواوکردنی پرۆژە ڕاگیراوەکان و پرۆژی نوێ ئەنجام بدات’’.

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 7ی نیسانی 2021) خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی بری چوار ترلیۆن دیناری بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکردووە.