گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لە سلێمانی شەش ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

2021.04.07 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی شەش ئافرەت بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش ئافرەتی لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا ڕاگەیاند کە بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕیوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (7ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو ڕوداوی جیاوازداو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، شەش ئافرەتیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد.


باس لەوەشکراوە، پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 10 ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا چوار ئافرەت لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان.


ئەوەش باس کراوە، لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ئافرەتیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن.


پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

 

me_ga.php?id=3140