ناس کورد-
لەکاتى دیدارى ئۆرسولا ڤۆندیرلاین، سەرۆکى کۆمسیۆنى یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلی ناخۆش ڕوویدا، ڤیدیۆی هەڵەکەش لە میدیا جیهانییەکاندا بڵاوبووەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکەی کاتى دیدارەکە کە ناس کورد (7ى نیسانى 2021) بینوویەتى، لەدوای سڵاوکردن ئەردۆغان و چارڵس میشێڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی دادەنیشن بەڵام هێشتا ئورسوڵا ڤۆندیرلاین بەپێوە وەستاوە و نەچووەتە شوێنەکەى خۆی.
هەر بەپێى گرتە ڤیدیۆیەکە، لاین بەوریاییەوە ڕاوەستاوە و بەدەستى ڕاستیشى ئاماژەیەکى کردووە و وەکو ئەوەى بیەوێت بڵێت (ئحم)، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ تێگەیاندنى بەرامبەرەکانى لەو هەڵەیەى کە ڕوویداوە.
دێر لاین وەکو سەرۆکى کۆمسیۆنى ئەوروپا سەرپەرشتى باڵى جێبەجێکارى یەکێتى ئەوروپا دەکات و هەروەها سەرپەرشتیارى دیالۆگەکانى ئەندامبوونى تورکیایە لەو یەکێتیە بەڵام میشیل سەرکردەى وڵاتانى ئەندامى یەکێتیەکەیە کە بریتیە لە 27 وڵات.
"Ehm" is the new term for "that’s not how EU-Turkey relationship should be". #GiveHerASeat #EU #Turkey #womensrights pic.twitter.com/vGVFutDu0S
— Sergey Lagodinsky (@SLagodinsky) April 6, 2021
لاى خۆشیەوە سۆفیا ڤى تیڵد ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، ئەو ڕوداوە ڕێکەوت نەبووە بەڵکو بەئانقەست بووە.