گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەیاساكەدا جێگەی دەكرێتەوە

كێشەی كۆچی تاڵەبانی لە جەژنی نیشتمانی عێراقدا چارەسەركرا

2021.04.07 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
كێشەی كۆچی تاڵەبانی لە جەژنی نیشتمانی عێراقدا چارەسەركرا

ناس كورد_

زۆربەی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكانی عێراق رازی بوون لەسەر تەواوكردنی یاسای جەژنی نیشتمانی عێراق لە سێیەم رۆژی مانگی ئۆكتۆبەری هەموو ساڵێك و بۆ بەریەككەوتنیشی لەگەڵ كۆچی دوایی مام جەلال بڕیاردراوە لە یاساكەدا ئاماژەی پێ بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی ئەلمەدای عێراقی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی پەرلەمانییەوە ئەوە دەخاتەڕوو وەزیری رۆشنبیری ڕەزامەندی بەرایی لە فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان وەرگرتووە 3/ 10 هەموو ساڵێك بكەنە جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق، بۆ چارەسەركردنی ناڕەزایەتییەكانی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتیش رێككەوتن كراوە كە لە یاسای جەژنەكەدا بڕگەیەك تەرخان بكرێت بۆ باسكردنی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لەمێژووی عێراقدا كە لەهەمان ڕۆژدا بووە.

حكومەتی عێراق دەنگی داوە لەسەر پێشنیاری وەزیری رۆشنبیری حەسەن نازم بۆ دیاریكردنی رۆژی سەربەخۆیی عێراق لە ئینتیدابی بەریتانی (3/ 10/ 1932) بە جەژنی نیشتمانی.

رژێمی بەعس رۆژی 17 تەمموزی دیاری كردبوو بە جەژنی نیشتمانی، لەپاش 2003 رۆژی 9 نیسان دیاری كرا، هەندێكیش 14 تەمموز پێشنیار دەكەن بەڵام ئەم دوو بەروارەی كۆتایی كێشە و مشتومڕی زۆریان لەسەرە و رۆشنبیری عێراق 3 ئۆكتۆبەر بەگونجاوتر دەزانێت، بەڵام ئەویش لەگەڵ دیاریكردنیدا كێشەی تێكەڵبوونی لەگەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی تاڵەبانیدا بۆ دروستبوو.