گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە شێوەیەکی کاتی

بەهۆی کچە مۆدێلەکانەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی ڕاگرت

2021.04.07 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی کچە مۆدێلەکانەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی ڕاگرت

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی لە کەناڵەکانی نێت تی ڤی، کۆڕەک و کوردماکس بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگرت بە هۆکاری ئەوەى "چاوپێکەوتن لەگەڵ کچە مۆدێل و هونەرمەندان دەکەن کە زۆرێک لە گفتوگۆکان نەشیاون و دوورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە سێ نوسراودا کە ئاڕاستەی ئەو کەناڵانەی کردووە داوا دەکات بەرنامەکانی "نێت گرام، نایت شۆ و شۆ مەگەزین" ڕابگیرێن بەهۆی ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و کچە مۆدێلەکان کراوە کە "زۆربەی گفتوگۆکانی ناو ئەو بەرنامانە نەشیاوە و دوورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی."

 

دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتانە "ناڕەزایی و سکاڵایەکی زۆر ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کراوە، چونکە پێچەوانەى نەریت و ئادابی گشتییە و زیان بە کۆمەڵگا و شیرازەی خێزان دەگەیەنێت."

 

بۆیە وەزارەت داوای کردووە ئەو بەرنامانە بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕابگیرێن و "پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵەکان دەگیرێتە بەر."

 

me_ga.php?id=3137me_ga.php?id=3139me_ga.php?id=3138