گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی لەبارەی لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.04.07 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەبارەی لێبڕینی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێم هیواى خواست دواى ناردنى پشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە بتوانن موچەى تەواوەتى بەبێ لێبڕین دابەش بکەن، بەڵام هیچ بڕیارێکى یەکلاکەرەوەى لەو بارەیەوە رانەگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى (7ی نیسانی 2021) لەیەکەم وتەیدا لەدواى پەسەندکردنى بودجەى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "وەکو حکومەتی هەرێم پابەندین بەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کراوەو بەپێی یاساکەش پێویستە لە 1ی 1ی 2021ەوە کاری پێبکرێت و داوادەکەین حکومەتی فیدراڵی ئەرکی خۆی بەرانبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات".

 

وتیشى "تێپەڕاندنی بودجە دەستکەوتێکە بۆ هەموو خەڵکی عێراق و خەڵکی کوردستان، بەڵام دەبوو بەشێوەیەکی ئاسایی سەیری تێپەڕاندنی یاساکە بکرێت و وەکو دەستکەوت نەبێت بەڵام بە داخەوە بە سایسی کرا". 

 

"هەرکات پێویست بکات شاندی هەرێم ئامادەیە بچێتەوە بەغداو چاوەڕوانی ئەوەش دەکەین ئەگەر پێویستی کرد شاندی بەغدا بێنە هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاساکە".

 

مەسرور بارزانی باسی لە لێبڕینی موچە کرد و وتی "حکومەتی هەرێم پەرۆشی ئەوەیە موچە وەکو خۆی بدرێت و بەپێی ئەو داهاتانەی هەیە کە سێ جۆرە (داهاتی فیدرالی، داهاتی نەوت و نانەوتی) بەڵام لەبەرانبەردا ئەرک لەسەر حکومەتی هەرێمە بە پێدانی داهاتی نەوتی و نیوەی داهاتی ناوخۆ".

 

جەختیشیکردەوە، بێگومان داهات لەسەردەست بێت ئەولەویەت بۆ ئەوەیە بخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەران ئەوەش کەوتووەتە سەر وردەکاری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەو هیواداین بتوانین مووچەی تەواوەتی بدەن.

 

مەسرور بارزانى باسی لەوەشکرد، ماوەی 10 مانگە حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەکی ڕەوانەی هەرێم نەکردووە، لە ئەگەری پابەندنەبوونى بەغداش بە یاساکە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیان دەبێت لە دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبن.