کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد کۆنسەیی یەکێتی ئەورووپا رەزامەندی لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزای شنگن لە 60 یۆرۆوه بۆ 80 یۆرۆ نیشانداوە. . لەوەبارەوە کۆنسەیی یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەداوە کە رێکخستنەوەی یاسایی دەربارەی بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا قبوڵکراوە. . بەو پێیەش ڤیزای گەشتیاریی کە بۆ هاووڵاتییانی زیاتر لە 100 وڵات دەست دەدات، گۆڕانکاری لە نرخی پێدانی ڤیزاکەدا کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەوانەی مامەڵەی ڤیزای وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەکەن، نرخەکەی لە60 یۆرۆوه بۆ 80 یۆرۆ بەرزکراوەتەوە. . هاوکات بەپێی گۆڕانکارییەکان دەتوانرێت تا شەش مانگ بەرلە گەشتەکان، هاووڵاتیان مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا ئەنجام بدەن. . پێشتر پەرلەمانی ئەورووپا رەزامەندی نیشان دابوو لەبەرامبەر رێکخستنەوە یاساکە و 6 مانگ دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی یەکێتی ئەورووپا دەکەوێته واری جێبەجێکردنەوە.