ناس کورد-
پرسی هەڵوەشاندنەوەى لێبڕینی موچە نەخرایە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی ناڕازی دەڵێن، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆئەوەى لێبڕینەکە نەهێڵن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتارى گۆڕان ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند "داومانکردبوو بۆ دانیشتنى ئەمڕۆ بڕگەیەک زیادبکرێت بۆپرسى لێبڕینى موچە بەڵام لەلایەن دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە ئاگادار کرامەوە کە ناتوانن ئەو بڕگەیە بخەنە بەرنامەى کارەوە".
وتیشى، پاساوى دەستەى سەرۆکایەتى ئەوەبوو کە تیمى حکومەت ئامادە نابن لەدانیشتنەکە پەرلەمان.
ئاشنا عەبدوڵا باسى لەوەش کرد، پێویستە پەرلەمان دەسەڵاتى خۆى بەکاربهێنیت و کۆتایى بەلێبڕینى موچە بهێنیت چونکە پەرلەمانى کوردستان وەزارەتى یاسادانان نیە هەر کاتێک حکومەت بیەوێت کۆبێتەوە یاخود بیەوێت یاسایەک دەربکات پەرلەمان بۆى بشەرعێنێت.
دوێنێ 17 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەیاداشتێکدا کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، داوایانکردبوو بابەتی ( لێبڕینی موچهی فهرمانبهران) بۆ بهرنامهی كاری دانیشتنی پهلهمانی كوردستان زیادبكرێت.