ناس کورد-
لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستای کۆرۆنا ناکرێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکى لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا (7ی نیسانی 2021) وتی، "ئەمڕۆ لیژنەکەمان کۆبوونەوەیەکی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و نوێنەری یەکێتی مامۆستایان، لە ئێستادا بەهۆی هەڵکشان و بڵاوبوونەوەى زۆری پەتای کۆرۆنا، ناکرێت دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی خوێندکاران و مامۆستایاندا بکرێتەوە، چونکە هیچ لایەکمان ناتوانین ڕیسک بە ژیانی خوێندن و مامۆستایانەوە بکەین."
وتیشی، "کۆبوونەوەکە بۆئەوەى بتوانین دەرچەیەکی گونجاوتر بدۆزینەوە تاوەکو پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت."
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی جەختی کردەوە کە "تاکە بژاردە و جێگرەوە بۆ بەردەوامی پڕۆسەی خوێندن، خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت."