گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانێکی زۆری ماددی

زیانی بوومەلەرزەکەى پێنجوێن و مەریوان ئاشکرا کران

2021.04.07 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
زیانی بوومەلەرزەکەى پێنجوێن و مەریوان ئاشکرا کران

ناس کورد-

بوومەلەرزە بەهێزەکەى شەوی ڕابردوو کە ناوەندەکەى قەزای پێنجوێن بوو بووەهۆی برینداربوونی نزیکەى نزیکەى 15 کەس، هەروەها زیانێکی زۆری ماددی بە خانوو و باڵەخانەکان گەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا ڕەحمان، قائیمقامی پێنجوێن لە لێدوانێکیدا بۆ ناس کورد باسی لەوەکرد، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە 15 کەس بریندار بوون، "هەیانە دەستی یان قاچی بریندار بوو، هەیانە شان و ملی بریندار بووە، بەڵام دۆخی هەموویان جێگیرە."

 

وتیشی، بەشێکی زۆری خانوو و بینا حکومییەکان زیانیان پێگەیشتووە، زۆربەیان دیوارەکانیان درزی بردووە یاخود بەشێکی داڕووخاوە، "بەڵام هیچ خانوو و بینایەک بە تەواوەتی نەڕوخاوە."

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 6:12 خولەکی ئێوارە، بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوێن ڕوویدا و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی هەستی پێکرا.

  

کەشناسی هەرێم ئاشکرای کرد کە "بومەلەرزەکە بە دووری 9.5 کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێن و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و بەگوڕی 5.4 بە پلەی ڕێختەر ڕوویداوە."  

 

زانا ڕەحمان ئاماژەی بەوەشکرد کە "دوای بوومەلەرزەی یەکەم، هەمان ئەو شەوە شەش جاری تر بوومەلەزە داوێتی لە پێنجوێن، بەڵام گوڕەکانیان زۆر نەبووە."

 

بەهۆی ترس لە ڕوودانی بوومەلەرزەی تر، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی پێنجوێن چوونەدەرەوەی خانووەکانیان و بەدیاری ئاگرەوە تاوەکو درەنگانێکی شەو مانەوە.

me_ga.php?id=3135

me_ga.php?id=3136

 

  

  

  

لەلایەکی ترەوە، محەمەد فەلاحی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری قەیرانەکان لە پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، نۆ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بریندار بوون و زیانیش بەر نزیکەى 300 شوێنی نیشتەجێبوون و 23 گوندی ناوچەی مەریوان کەوتووە.