گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنى باڵا کۆمەڵێک زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرای ڕاگەیاند

2021.04.07 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا کۆمەڵێک زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی تێبینیەکان، داواکاری لە ڕێگەی (www.china-aibo.cn/EN) پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن."

 

بۆ خوێندنەوەى وردەکارى و مەرجەکانى پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

1. ماستەر:

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆسو ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لە لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
دەبێت پێشکەشکار لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەشبکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

2. دکتۆرا:

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کەداواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوالەلایەن وەزارەتی پەیوەنديدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لە لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
دەبێت پێشکەشکار لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆسو ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لەڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

تێبینى:

هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر بکەن لەڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە:

تەلەفۆن: ٠٧٥٠٠٧٣٢٦٦٢

ئیمێل: [email protected]