گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زێڕ

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبوویەوە

2021.04.07 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی زێڕ زیاتر بەرزبوویەوە

ناس کورد-

بەهۆى دابەزینى نرخى دۆلار لەبەرامبەر دراوە سەرەکیەکانى تردا، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەى نزیکەى 1% بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی نیسانی 2021) نرخى جیهانیی زێڕ بەڕێژەى 0.86% بەرزبوویەوە و بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1743.20 دۆلار، ئەوەش دواى ئەوەى پێشتر بازێکى گەورەیدا و 25ى مانگى ئازاری ڕابردوو نرخەکەى گەیشتە 1785.15 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

لە بازاڕەکانى ئەمەریکاش لەکاتى کردنەوەیدا، هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1743 دۆلار، بەوەش لەچاو داخستنى نرخدا لەڕۆژى پێشوودا بەڕێژەى 0.8% زیادى کردووە.

 

لاى خۆشیەوە ئۆلى هانسن لەبانکى ساکسیۆ ڕایگەیاندووە، دابەزینى دۆلار هۆکارى سەرەکییە بۆ کڕینى زێڕ.

 

دابەزینى نرخى دۆلار لەبەرامبەر دراوە سەرەکییە کێبرکێکانیدا لەدوو هەفتەى ڕابردوودا، وایکرد کڕینى زێڕ بەدراوەکانى تر هەرزانتر بکەوێت، ئەوەش بووە هۆکارى بەرزبونەوەى نرخەکەى.