گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 1000 ماتۆڕسکیل دەستی بەسەردا گیراوە

هاتووچۆی سلێمانی: هەر ماتۆڕسکیلێک مەرجی یاسایی تێدا نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

2019.06.06 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆی سلێمانی: هەر ماتۆڕسکیلێک مەرجی یاسایی تێدا نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت  بۆ لە مەودوا هەر ماتۆرسکیلێک سەرەتای نەبێت وتۆمار نەکرابێت دەستی بە سرادەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەکەی، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی دەستبەسەراگرتنیان دەستپێکردووە. کاروان محەمەد وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:  بەفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی  لە ئەمرۆ، پێنجشەممە 6ی حوزەیرانەوە هەڵمەتی دەستبەسراگرتنی ماتۆرسکیلی بێ تابلۆ  و بێ سەرەتا دەستی پێکردوە. وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی وتی : بۆ لەمەودوا ڕێگە بەو ماتۆڕانە نادڕێت کە هیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدا نییە و تۆمارنەکراون، لەگەڵ ئەو ماتۆڕسوارانە کە مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە. ئاماژەی بەوەشکرد "کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ڕۆژانی یەکەم ودووەمی جەژندا دوو گەنج بەڕووداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوە و دوانی تریش برینداربوون ". وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ماتۆڕ سوارانەی ئاگادارکردەوە  کە ماتۆڕەکانیان یاسایین و مۆڵەتیان هەیە دوور بکەونەوە لە سەرکێشی، داواشی لە هەموو چێشتخانەو خواردنگەکان کرد کە ماتۆڕ بە کاردەهێنن بۆ گەیاندنی خواردن بۆ کڕیارەکانیان، ماتۆڕەکانیان پابەندبکەن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە چونکە لێپرسینەوە لەوانیش دەکرێت. وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی وتی ساڵی ڕابردوو  زیاتر لە هەزار ماتۆڕسکیل لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.