گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

نزیکەى 25%ی ژنانی پارێزگای ئەنبار بێوەژنن

2021.04.07 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 25%ی ژنانی پارێزگای ئەنبار بێوەژنن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى بەشى تواناسازى ژنان لە پارێزگاى ئەنبار ئاشکراى کرد، بەهۆى شەڕ و ماڵوێرانییەکانى ناوچەکەوە لە 25% ژنانى پارێزگاکەیان بێوەژن کەوتوون و بەرپرسیارێتى بەخێوکردنى خێزانەکانیان کەوتووەتە ئەستۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئینتسار فەوزى، بەڕێوەبەرى بەشەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، زۆربەى ژنانى پارێزگاکە سەرپەرشتیارى خێزانەکانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆى شەڕو ئاڵۆزییەکانەوە کە لەساڵى 2004ەوە ڕووى لەو پارێزگاییە کردووە و دواهەمین شەڕ و ماڵوێرانیەکانى ناوچەکە پەیدابوونى چەکدارانى داعش بوو کە پارێزگاکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئێستا لەدۆخێکدان دەبێت سەرچاوەى بژێوى بۆ ئەو ژنانە دەستەبەر بکرێت کە سەرپەرشتیارى خێزانەکانیان کەوتووەتەئەستۆ بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان و مناڵەکانیان بژێنن و بۆ ماڵەکانیان بگەڕێنەوە.



فەوزى دەشڵێت، نزیکەى 25%ى ژنانى پارێزگاکە بێوەژن کەوتوون و ئێستا سەرپەرشتى خێزانەکانیان دەکات، دەبێت پارێزگا هاریکاریان بێت بۆ ئەوەى بتوانن خۆیان بژێنن، ئەگەر ئەوەش پشتگوێ بخرێت ئەوا ڕێژەى هەژارى زیاتر دەبێت کە ئێستا گەیشتووەتە نزیکەى 17% پارێزگاکە.


ئەو بەرپرسە لە پارێزگاى ئەنبار جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، پارێزگا هەوڵیداوە پڕۆژەى بچوک و مامناوەند سەرپێبخات بۆ هاریکارى ژنان بەمەبەستى بەدەستهێنانى سەرچاوەیەکى بژێوى و پێویستە ڕێکخراوەکانیش هاریکارى ئەو پڕۆژانە بکەن بۆ فریاکەوتنى ئەو ژنانەى ئەرکى سەرپەرشتیکردنى خێزانەکانیان کەوتووەتە ئەستۆ.