گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کشتوکاڵی هەرێم خۆی بۆ وشکەساڵی ئامادە دەکات

2021.04.06 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵی هەرێم خۆی بۆ وشکەساڵی ئامادە دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دیراسەی ڕووبەڕووبونەوەی ئەگەری وشکەساڵی ئەنجام دا و بڕیارە ڕاپۆرتێکی ورد ئامادە بکرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "ئەمڕۆ (6ی نیسانی 2021) بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی بەڕێزان بریکار و راوێژکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و نوێنەری لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی جوتیاران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی و کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین کرد لە دیوانی وەزارەت."


دەشڵێت، "دوا بەدوایی گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرجەم سەرنج و بۆچونەکان و خوێندنەوەیەک بۆ ئەگەری وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکان و خستنەڕووی دۆخی مەترسیەکان و ئاماژە بۆ ڕێگە چارەی گونجاو بۆ هاوکاری و پاڵپشتی جوتیاران و ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی وشکەساڵی."


وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە کە "بۆ گەڵاڵەکردنی سەرجەم بۆچونەکانی ئامادەبووان جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ڕاسپارد ،کە راپۆرتێکی تێرو تەسەلی خۆیان ئامادە بکەن بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژکاری کە وابڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێ بۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتانە داواکراوە کە جەخت بکرێتەوە لە سەر داتا و زانیاری و پێشنیاری گونجاو و ئاماژەدان بە پێشبینی و خەملاندنی بەرهەم و ڕووبەری زەوی و سامانی ئاژەڵ."


جەختی کردووەتەوە کە "وابڕیارە لە کۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی راوێژکاری بە بەبەشداری چەندین پسپۆڕی شارەزا، دوای دیراسەکردن و یەکخستنی سەرجەم سەرنج و داواکاری و پێشبینیەکان، بەراپۆرتێکی گشتگیر درافتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاەکانی ئاو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەش بکرێت بۆ مەبەستی پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا و بڕیاردانی کۆتای لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی ڕووبەڕووبونەوەی ئەگەری وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان."

 

May be an image of 2 people and people standingMay be an image of one or more people and people standing