گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

دوو برا بە هۆکارێکی سەیر ئەندامانی خێزانەکەیان دەکوژن پێش ئەوەى خۆیان بکوژن

2021.04.06 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
دوو برا بە هۆکارێکی سەیر ئەندامانی خێزانەکەیان دەکوژن پێش ئەوەى خۆیان بکوژن

ناس کورد-

لە ولایەتى تەکساسى ئەمریکا دوو کوڕى گەنجى موسوڵمان کە بە ڕەگەز بەنگلادیشین خۆیان دەکوژن، بەڵام پێش ئەو کارەیان بڕیار دەدەن سەرجەم ئەندامانى خێزانەکەیان بکوژن بە بیانوى ئەوەى خەمبار نەبن بۆیات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی فۆکس نیوزی ئەمریکی (6ى نیسانى 2021) ئاشکرای کرد، بەرەبەیانى دوێنێ دووشەممە پۆلیسى شارى ئاڵن لە ولایەتى تەکساسى ئەمریکا تەرمى شەش کەسیان لەناو ماڵێکدا دۆزیەوە کە بە گولـلە کوژرابوون، ئەوانیش "فەرحان تەوحید 19 ساڵ"، "تەنويو تەوحید 21 ساڵ"، "فاربینى خوشکیان 19 ساڵ"، "ئیسلام تەوحید باوکیان 54 ساڵ"، "ئیرین ئیسلامى دایکیان 56 ساڵ" و "ئەلتاف نساى داپیرەیان 77 ساڵ".

 

ڕوونیشکراوەتەوە، ئەو خێزانە لە ئەمریکا دەژیان و نەنکیان بۆ سەردانیکردنیان چووبووە ئەوێ، بەڵام بەهۆى کەرەنتینەوە نەیتوانی بوو بگەڕێتەوە.

%D9%81%D8%B1%D8%AD%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D9%88%D8%AD%D9%8A%D8%AF.jpeg?w=770&resize=770%2C769

جۆن فلتى، وتەبێژى پۆلیسى شارەکە باسى لەوەکردووە، ئەو دوو برایە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەى بەیەکەوە خۆیان بکوژن، بەڵام بڕیاریاندا خێزانەکەشیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن، یەکێک لە براکان چەکێکى کڕیوە، فەرحان لە ئینستاگرامى خۆى نامەیەکى درێژى جێهێشتووە کە باسى ڕوودانى کارێکى لەو جۆرەى کردووە.

 

بەپێى وتەکانى فلتى، فەرحان نوسیویەتى کە لەگەڵ براکەیدا ڕێکەوتوون خێزانەکەیان بکوژن، بۆ ئەوەى کاتێک ئەمان خۆیان کوشت خەفەتیان بۆ نەخۆن، لەو کاتەوەى لە پۆلى 9 بووە تووشى خەمۆکى بووە، ئەوەش سەرەڕاى هەوڵەکانى باوکى بۆ چارەسەرکردنى بەڵام سودى نەبووە و هەموو ئەوەى تاقیکردووەتەوە چارەسەرى کاتى بووە.

 

فەرحان لە درێژەى نامەکەیدا بیانوى بۆ کوشتنى خێزانەکەى هێناوەتەوە بەوەى کە بەهۆى خۆشەویستییەوە بووە بۆیان، چونکە دواى خۆکشتنیان بۆ هەموو تەمەنیان خەمبار دەبن بەهۆى ئەوەى نەیانتوانیوە لە خەمۆکى ڕزگارى بکەن، بۆیە ویستیویەتى لەو چارەنوسەر ڕزگاریان بکات و لەگەڵ خۆیدا بیانبات.

News-12pm-Clean-Monday-2021_04_05-KDFWBCME02_mpg_11.59.53.04.png?ve=1&tl=1

جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەوڵێداوە دڵخۆش بێت بەڵام نەیتوانیوە، ئالودەى بریندارکردنى خۆى بووە و بەردەوام خۆى بریندار کردووە.

 

تەوحید و خێزانەکەى زۆرینەى تەمەنیان لە شارى نیویۆرک ژیاون و ماوەى هەشت ساڵە چوونەتە ئاڵن لە تەکساس، هەردوو براکە لە زانکۆى تەکساس لە ئۆستن خوێندکار بوون و خوشەکەکەشیان لە زانکۆى نیویۆرک وەرگیراوە.