گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو ڤاکسینەیە هێنراوەتە هەرێم

ئایا ڤاکسینی ئەسترازێنیکا خەلک دەکوژێت؟.. پزیشکێک وەڵامدەداتەوە

2021.04.06 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا ڤاکسینی ئەسترازێنیکا خەلک دەکوژێت؟.. پزیشکێک وەڵامدەداتەوە

ناس کورد- 

پزیشکێکی پسپۆڕی کورد لە لەندەن دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات لە نەبوونی مەترسیی ڤاکسینی ئەسرازێنیکا و ڕەخنەش لە میدیاکان دەگرێت کە هاووڵاتییان دەترسێنن لە بەکارهێنانی ڤاکسین. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

د. عارف گۆران، پسپۆری ڕاوئژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لە نوسینێکدا (سێشەممە 6ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " جێگای داخە میدیاکانی کوردستان لەبری ئەوەی ڕاستیە زانستییەکان دەربارەی ڤاکسینەکان بۆ خەلک روونبکەوە، بەدیاریکرای ڤاکسینی ئەسترازێنیکا، کە لە ئێستادا بڕێکی کەمى لە کوردستان لەبەردەستە، خەڵک دةتۆقێنن، ئەو کەناڵانەی لافی ئەوە لێدەدەن، كەزۆرترین بینەریان ھەیە، بە مانشێتەکانیان خەڵك لە وەرگرتنی ڤاکسین ساردەكەنەوە و دەیانترسێنن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەبری ئەوەی باسی ئەوە بکەن، کە لە ولاتێكی وەكو  بەریتانیا تا ئێستا ١٩ ملیۆن کەس ئەو ڤاکسینەی وەرگرتووە، باسی مردنی حەوت کەس بەهۆی ئەو ڤاكسینەوە، کە تا ئێستاش بە تەواوی یەکلانەبووەتەوە، ئەو مردنە پەیوەندی راستەوخۆی بە ڤاکسینەكەوە ھەیە! گریمان  ئەگەر ئەمە یەکلاش بووەوە، ئەو ژمارەیە زۆر كەمە بە بەراورد بە ملیۆنان خەڵك، كە سوودیان لەو ڤاكسینە بینیوە، بۆ نمونە ئەگەر پێنج ملیۆن كەس لە کوردستان ڤاکسینی ئەسترازێنیکا وەرگرن، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستدایە رێژەی مردن ناگاتە  سێ کەس! ." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خەریكە کەنالەکانی راگەیاندن چۆن لە سەرەتای سەرھەڵدانی ئەو پەتایەوە خەڵكیان دەتۆقاند و چەندین هەواڵ و زانیاری بێ بنەماو هەڵەیان بلاودەکردەوە، ئێستاش بۆ ڤاكسینەكە هەمان گاڵتەجاری دووبارە دەكەنەوە." 

 

ئەو پزیشکە دەشڵێت، "لەسەرەتای سەرھەڵدانی كۆڕۆناوە بروای تەواوم بەوە ھەبوو کە دەبێت ئێمەی دکتۆر رۆلی سەرەکی لە ھۆشیارکردنەوەی خەلک دەربارەی ئەو پەتا نەگریسە ببینین، ھەر بۆیە وەک بەشێک لە ھاوکارانم دوور لە شاشەکانی تەلەفزیۆن لە رێگای سۆشیال مییدیاكانەوە ئەو ئەركەمان جێبەجێكرد، لە ئێستاشدا دەبێت هەموو  ھەوڵەکانمان لە دڵنیاکردنەوەی خەڵک لە ڤاکسینەکان چڕ بكەینەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " برادەرێکی بڕیار بەدەست لە حکومەت ئەمرۆ پەیوەندی پێوەکردم، دیاربوو حەزی دەکرد ڕای من بزانێت کە چی بکرێت لە ئێستادا، کۆمەلێک پێشنیارم بۆ کرد، پێم ووت پێش ھەموو شتێک سنورێک بۆ کەنالەکانی راگەیاندتان دابنێن باچیتر خەڵك نەتۆقێنن،  نەبوونی ئەو كەناڵانە لەبوونیان بەو شێوەیە باشترە، دەبێت حکومەت ھەوڵی جدی بدات بۆ دابینکردنی برێکی زیاتری ڤاکسین و وەزارەتی تەندرووستی جگە لە چارەسەری ئەو کەسانەی تووشی ئەو پەتایە بووینە ، ئامادەکاری زیاتر بکات بۆ فراوانکردنی بنکەکانی کوتان، چونکە من وەك کەسێکی باوەڕ بە زانست، دلنیام  لە کۆتاییدا ھەر زانستە سەردەکەوێت، ئەگەر خەلکی کوردستان ئەمڕۆش ترسیان ھەبێت و دوودڵ بن لە وەرگرتنی ڤاکسین، لە چەند رۆژ و ھەفتەی داھاتوو ئەو ترسە دەڕەوێتەوە، وەک ھەمیشە باسمان کردووە ڤاکسینەکان ھیوای دەرباز بوونی مرۆڤایەتین لەو پەتایە."