گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برسیبوون و تینویەتی

چەند سەرنجێک لەسەر کیتۆ و ڕەمەزان

2021.04.06 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
چەند سەرنجێک لەسەر کیتۆ و ڕەمەزان

ناس کورد-

پزیشکێکی شارەزا لە سیستمی خۆراکی کیتۆ چەند سەرنجێک دەخاتەڕوو لەبارەى پەیڕەوکردنی سیستمەکە لە مانگی ڕەمەزاندا و چەند تێبینییەکی خستووەتەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزن جەمیلە لە سەرنج و ئامۆژکارییەکانیدا باسی لە برسیبوون لە ڕەمەزان، تینویەتی، چۆنیەتی شکاندنی ڕۆژوو و هەروەها جۆری ئەو خواردنانە کردووە.

 

یەکەم: تۆ کە کیتۆیت، وزەی بەردەوامت هەیە، جەستەت لەسەر کیتۆن دەژی نەوەک لەسەر گلوکۆز، بۆیە برسیت نابێت، برسیشت بێت، زۆرت برسی نابێت، چونکە ڕێژەی ئینسولینیش نزمە، ئەوا جەستەت لە دۆخێکی جێگیرە، کە وزەی خۆت لە چەوری جەستەتەوە وەر دەگرێت و هاواری خۆراک ناکات، بۆیە زۆر بە سانایی دەتوانی بەڕۆژوو ببیت، ئەوەتا کەسانێک کە کیتۆ دەکەن، نەوەک لە زەردەپەڕ تا بولێل بەڵکو بە 48 کاتژمێر و 72 کاتژمێر ڕۆژووی زانستی دەگرن، خۆراکیان تەنها ئاو و خوێیە، واتا لێرەدا ئەوەی دەبێتە جێی سەرنج بۆ کەسێک کە کیتۆیە، تەنها ئاو نەخواردنەکەیە.

 

دووەم: لە خاڵی یەکەم زانیمان کە جەستەت وزەیەکی بەردەوام و بەردەستی هەیە، بەڵام بۆ ئاو چی بکات، ئەوەش بە ڕای من، سانایە، تۆ کاتێک کە پارشێوت خوارد، هەوڵ بدەیت پارشێو زووتر بخۆیت، واتا نەیخیتە ئەوکاتەی مەلای بەیانی بانگ دەدات، چونکە گەدە سەعاتێکی گەرەکە تا ئەو خواردنەی تێی دەچێت، بەتاڵ دەبێت و دەڕژێتە ناو دوازدە گرێ و بەشەکانی تری ڕیخۆڵەوە، بۆیە وا باشترە تۆزێ زووتر پارشێو بخۆیت، تا گەدەت بەتاڵ ببێت و ئاوێکی زیاتر بگرێت، ئینجا بەر لە مەلای بەیانی، هەتا بۆت بکرێت ئاو بخۆیتەوە، هەرگیز ئەو هەڵەیە نەکەیت ئاو نەخۆیتەوە، تەنانەت ئەگەر تینوشت نەبوو، هەر بیخۆرەوە، چونکە تۆ ڕۆژێکت لە پێشە کە تێیدا جەستەت وشک دەبێت و پێویستت بە ئاو دەبێت، جەستە دەتوانێت ئاوی زیادە فەڕە بدات، بەڵام ناتوانێت ئاو بەدەست بێنێت، چونکە مەرجی ڕۆژوو ئاو نەخواردنە، ئاوا کەمتر کێشەی ئاو نەخواردنەوەت تووش دەبێت تا دەگەیت بە بەربانگ.

 

سێیەم: ڕۆژوو شکاندن بە ئاسایی وەرگرن، چونکە تۆ تەنها لە بەربانگەوە خواردنت نەخواردووە، دەمێکی زۆر زۆر نییە، بەڵام وا باشترە بە شلە بیشکێنیت، باشترین شلەش، بۆ ڕۆژوو شکاندن، شەربەتی ئێسکە، چونکە بە گشتی ڕیخۆلە و گەدەت بەتاڵن، بۆیە ئەوەی کە دەیخۆیت، بە باشی هەڵی دەمژن، هەستیارترن بەراورد بە کاتی ئاسایی، بۆیە شلەکە باشترە، شتێکی شل، ئینجا دوایی خواردنێکی کیتۆیی. خۆراکەکان، هەمان خۆراکەکانی ڕابردوون، کیتۆ بەر لە ڕەمەزان و دوای ڕەمەزان و لەناو ڕەمەزانیش هەر کیتۆیە، فەرقێکی ئەوتۆی نییە.

 

چوارەم: سەبارەت بە خواردن، باشترین خواردن خواردنی خۆماڵییە، واتا خواردنێک کە فرێش بێت، لەناو قوتوو نەبێت، لەناو کارتۆن نەبێت، بەڵکو فرێش و ڕاستەقینە بێت، سەرچاوەکەی دیار بێت، بزانرێت کە چییە، هەڵبەت سەوزەی باش و لە تێری، گۆشتی پاک و چەوری تەندروست، ئیتر ئەوانە خواردنی باشن بۆ هەموو کاتێک و بۆ ڕەمەزانیش.