گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

فەتوایەکى نوێ.. وەرگرتنى ڤاکسین ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟

2021.04.06 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
فەتوایەکى نوێ.. وەرگرتنى ڤاکسین ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟

ناس کورد-
سەبارەت بە وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لە مانگى ڕەمەزاندا و ئەگەرى بەتاڵکردنەوەى ڕۆژوو، ناوەندى ئەزهەرى جیهانى بۆ فەتوا ئەلکترۆنیەکان فەتوایەکى نوێى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندى ئەزهەرى جیهانى بۆ فەتوا ئەلکترۆنییەکان (6ى نیسانى 2021) لە فەتوایەکى نوێدا بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم ئەو ڤاکسینانەى کۆمپانیا جیهانیەکان دروستى دەکەن لە ڕێگەى کوتانەوە وەردەگیردرێن، کە بەشێکە لە کۆدى بۆماوەیى ڤایرۆسەکە و دەچێتە جەستەوە، ئەوەش لەپێناو بەهێزکردنى بەرگرى و ئامادەکردنى بۆ بەرەنگاربونەوەى پەتا.


ئەوەش هاتووە، ڤاکسین و کوتانەکان بەو بەشێوەیە بەشێک نین لە خواردن و خواردنەوە، هەروەها لە ماناشدا بەشێک نین، هەروەها لە ڕێگەى دەرزییەوەن و لە ملولەکانى خوێن یاخود دەمار و سمت دەدرێن، ئەوەش ڕێگەى سروشتى کراوە نییە وەک دەم و لوت.


ناوەندى ئەزهەرى جیهانى بۆ فەتوا ئەلکترۆنیەکان جەختی لەوەشکردووەتەوە، بۆیە وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە مانگى ڕەمەزاندا ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە.