گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییان کردووە

وێنە؛ نوسینگەیەکی هاوسەرگیری ئاشكراکرا

2021.04.06 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ نوسینگەیەکی هاوسەرگیری ئاشكراکرا

 ناس کورد-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، پۆلیسی ئیتاڵیا نوسینگەیەکی هاوسەرگیرییان ئاشکراکردووە کە تیایدا ئافرەتی تێدا بووە و لەبەرامبەر پێنج هەزار یۆرۆ هاوسەرگیرییان لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا کردووە کە ئارەزووی مانەوە دەکەن لەو وڵاتە بەشێوەی یاسایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە هەرێمی کوردستان (سێشەممە 6ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، بەرپرسانی ئیتاڵیا لە سیسیلی ڕێکخراوێکی تاوانباریان دەستگیرکرد کە وەک 'نوسینگەی هاوسەرگیری' کاریان دەکرد،"

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێکخراوەکە ئافرەتی سەڵتی تێدا بووە کە پێویستیان بە پارە بووە و ئامادەبوون لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا هاوسەرگیری بکەن کە ئارەزوویان کردووە بە شێوەیەکی یاسایی لە ئیتاڵیا بمێننەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس دەرچووە کە لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوون و لە نێویاندا پۆلیسێکی شارەوانی کۆمیسۆی تێدابووە لەگەڵ دوو ئافرەت کە تەمەنیان 52 ساڵ و 40  ساڵە و دەستیان هەبووە لە ڕێکخستنی تاوانەکە."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "ڕێکخراوەکە ئافرەتەکانی قایل کردووە بە پێدانی پێنج هەزار یۆرۆ لە بەرامبەر هاوسەرگیریکردنیان لەگەڵ کۆچبەرەکان، جگە لەوەش، بە شێوەیەک هاوسەرگیرییەکەیان ڕێکخستووە کە خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون و هۆڵ و جلوبەرگیشیان دابینکردووە."