ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک سنوری قەزای پێنجوێنی هەژاند و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیش دەڵێت، بومەلەرزەکە بەدووری 9.5 کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێن بە گوڕی 5.4 بە پلەی ڕێختەر ڕوویداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:12 خولەکی سێشەممە 6ی نیسان، بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوێن ڕوویدا و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی هەستی پێکراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بومەلەرزەکە بە دووری 9.5 کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێن و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و بەگوڕی 5.4 بە پلەی ڕێختەر ڕوویداوە."