گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت دوو دۆلار بەرزبوویەوە

2021.04.06 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت دوو دۆلار بەرزبوویەوە

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو دوو دۆلار چووەسەری دوای ئەوەى وەبەرهێنەران پێشبینی دووبارە باشبوونی دۆخی ئابوریی جیهان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ماڵپەڕی ئابوریی ئینڤێستینگی تایبەتمەند، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 3.25% زیادی کردووە و بە 64 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس 3.67% نرخەکەى چووەتەسەر و بە 60 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

 

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، سندوقى نەختینەى نێودەوڵەتى پێشبینیەکانى بۆ گەشەسەندنى ئابوریى جیهان بەرزکردوەتەوە و پێشبینى ئەوە دەکات بەرهەمهێنانى جیهانیى 6.0% زیاد بکات ئەمساڵ، ئەوەش بەهۆى ئەو سیاسەتانەى کە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى پەتاى کۆرۆنا پەیڕەو دەکرێت.

 

ئاژانسەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەو ڕێژەیەش لە ساڵى هەشتاکانەوە نەهاتووەتە دى، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشبینیەکان پێش کەمتر لە سێ مانگ 5.5% بووە.