گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەبارەى نرخی دۆلار نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری بانکی ناوەندی دەکات

2021.04.06 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى نرخی دۆلار نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری بانکی ناوەندی دەکات

ناس کورد-
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پشتگیری خۆی لە سەربەخۆیی بانکی ناوەندیی عێراق دووپاتکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەى بە هاوکاری وەزارەتی دارایی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراق بەرزکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (6ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و جینین هێنێس بلاسخارات نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەنەتەوە و بارودۆخی دارایی و ئابوریی عێراقیان گفتوگۆ کردووە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی لەڕەوشی دارایی و ئابوریی کردووە کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێ و ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئیدارەی بانک گرتوویەتییەبەر وەک بەشێک لە پلانی چاکسازی بۆ کەرتی بانکیی عێراق".

 

بلاسخارات لای خۆیەوە پشتگیری لە "سەربەخۆیی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە وەک بانکە ناوەندییە جیهانییەکانی دیکە و گرنگییەکەی لەماوەی ئێستا و داهاتوودا."

 

ئەو هەڵوێستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای ئەوە هات کە بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی پێکەوە نرخی یەک دۆلاریان لە بودجەی ساڵی 2021دا بەرزکردەوە بۆ 1450 دیناری عێراق، ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵکی و پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە و داوای دابەزاندنی نرخەکەیان کرد.