گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەبارەى هەرێم ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی داوایەک لە فەرماندەکان دەکات

2021.04.06 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى هەرێم ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی داوایەک لە فەرماندەکان دەکات

ناس کورد-  

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق داوای لە فەرماندەکانی دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی کرد پەیوەندییەکان و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پتەوتر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندی ڕاوێژکاری ئاسایشی  نیشتیمانیی عێراق (6ی نیسانی 2021) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەو دەزگا ئەمنیانەی لە هەرێم کاردەکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو میکانیزمە کراوە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە پەیوەندییەکان بەهێزتر بکرێن لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا".

 

لە کۆبوونەوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە کە دەبێت لە ڕووی ئەمنییە زیاتر بایەخ بە پارێزگا سنورییەکان بدرێت ئەوەش بەهۆی گرنگی ئەو پارێزگایانە و کاریگەری لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، "ئەعرەجی و ئامادەبووان دۆخی ئەمنیی ئێستای وڵات و ئەو پلانانەی کە ڕۆڵیان دەبێت لە پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی عێراقدا تاوتوێکردووە، دەبێت  بەدواداچوون بۆ شانە تیرۆریستییەکان لە پێشینەی کارەکان بێت".

 

me_ga.php?id=3129