گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا

2021.04.06 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا

ناس کورد-

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، یاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد بە میدیای حزبەکەى وتووە، "چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەرۆک کۆمار یاساکە پەسەند بکات؛ دواتر یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

 

رۆژى31ى ئازارى 2021 پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاساى بودجەى عێراقى پەسەندکرد کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى 12 ترلیۆن دینارە.     

  

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، تێکڕاى پشکى هەرێمى کوردستان نزیکەى 12 ترليۆن دینارە، ئەگەر پشکى خۆى وەرگرێت لەگەڵ داهاتى ناوخۆیى ئەوا هەرێم دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچەى فەرمانبەرانى بدات.       

  

وتیشى، لە 1ى 1ى 2021ەوە پڕۆژەیاساى بودجە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دەبێت لەو بەروارەوە جێبەجێ بکرێت و پشکى هەرێم بنێردرێت، هەروەها حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى پرۆژە یاساى بودجە چونکە دەبێتە یاسا.