گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە بیینە

هاتوچۆی هەولێر ساتی ڕووداوێکی سەختی بڵاوکردەوە کە تیایدا پێنج کەس بوونە قوربانی

2021.04.06 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی هەولێر ساتی ڕووداوێکی سەختی بڵاوکردەوە کە تیایدا پێنج کەس بوونە قوربانی

ناس کورد-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ساتی ڕووداوێکی هاتوچۆی سەختی بڵاوکردەوە کە تیایدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی چرکەساتی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ڕێگای گەزنە – عینکاوەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تریش برینداربوون و کە برینی دوانیان زۆر مەترسیدارە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڤیدیۆیەکەش ئێمە نەماندەویست بلاوی بکەینەوە،  چونکە زۆر جەرگبڕە، بەلام بەپێویستمان زانی کەبڵاوی بکەینەوە بۆئەوەی وەکو وەلامێک بێت بۆ ئەو کەسانەی کەشوفێری پیکابی بێتاوانیان خەتابارکردبوو کە گوایا تیژڕۆبووە، بەڵام لە ڕاستیدا شۆفێری گیتاکە خەتابار بووە."