گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم کۆپتەر لەمێژوودا گەشتی خۆی لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجامدا [وێنە]

2021.04.06 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کۆپتەر لەمێژوودا گەشتی خۆی لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجامدا [وێنە]

ناس کورد-

ئینجینیۆنیتی ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکەی کە لەژێر ڕۆبۆتی (سپەیس فێرنس)دا  بەسترابووەوە کە مانگی شوباتی ڕابردوو لەسەر مەریخ نیشتەوە، توانی شەوی ڕابردوو بەخۆڕاگری یەکەم ئەرکی خۆی لەسەر ئەو هەسارەیە بە سەرکەوتویى ئەنجام بدات، ناسا-ش ڕایگەیاند "یەکەم گەشتی ئەو فرۆکە بچووکە وێستگەیەکی گرنگە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی"سکای نیوز"ی بەریتانی (6ی ئازاری 2021) بڵاویکردەوە "ئاژانسی (ناسا) ڕایگەیاندووە، ئینجینیۆنیتی ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکەی کەلەژێر ڕۆبۆتی سپەیس فێرنسدا کەمانگی شوباتی ڕابردوو لەسەر مەریخ نیشتەوە، شەوی ڕابردوو توانیویەتی بەخۆڕاگری یەکەم ئەرکی خۆی لەسەر ئەو هەسارەیە بە سەرکەوتویی ئەنجام بدات".

 

ئاماژە بەوەش کراوە، گەشتەکەی ئەو فرۆکە بچووکە بەیەکەم گەشتی ئاسمانی هەژمار دەکرێت لە بەرگەگازی ئەو هەسارەیەدا، بۆیە ئەو گەشتەی بە وێستگەیەکی گرنگ ناو بردووە".

 

 

ئەم هەلیکۆپتەرە کێشێکی زۆر سوکی هەیە و لە فڕۆکەیەکی گەورەی بێفرۆکەوان دەچێت، لەکاتی ناردنی لەلایەن ناساوە لەژێر ئەو ڕۆبۆتە گەڕۆکەوە بەسترابووەوە کە لە 18ی شوباتی ڕابردوودا لەسەر مەریخ نیشتەوە".

 

ئینجینیویتی تا ئێستا وزەکەی لە ڕۆبۆتە گەڕۆکەکەوە وەردەگرێت، بەڵام دەبێت بۆ لەمەودوا خۆی وزەی خۆی لەرێگەی ئەو شانە خۆرانەوە وەربگرێت کە بەسەر جەستەیدا بەستراوەتەوە تێر بکات، بۆ ئەوەی لەشەوانی ساردی مەریخدا بتوانێت پارێزگاری لە وزەی خۆی بکات و خۆی گەرم بکاتەوە، چونکە پلەکانی گەرما لەسەر ئەو هەسارەیەدا بۆ 90 پلەی ژێر سفر دادەبەزێ.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆپتەرەکە توانای بارگاوی کردنەوەی خۆی هەیە، دەتوانێت وزەیەکی تەواو لەپاترییەکانیدا هەڵبگرێت بۆ ئەوەی لە شەوانی ساردا بمێنێتەوە، ئەمەش سەرکەوتنی گەورەی تیمەکەی ئێمەیە لە ئامادەکاری، بۆ یەکەم گەشتی تاقیکردنەوە بەردەوامین".

 

ناسا ئەوەشی ئاشکرا کردووە "لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەندازیاران پشکنینی بزوێنەر و هەستەوەرەکانی کۆپتەرەکە دەکەین، ئەگەر هەموو شتێک باش بڕوات، پێشبینی دەکرێت ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکە ئێوارەی 11ی نیسان یەکەم گەشتەکانی ئەنجام بدات".

 

 

هەلیکۆپتەرەکە لەچوار پێی بەسەر یەکەوە پێکهاتووە و دوو پەروانەی هەیە درێژیەکەی لە یەک مەتر زیاترە خێرای پەروانەکانی دوو هەزار 400 جارە لە خولەکێکدا، پێنج جار خێراترە لە سوڕانەوەی پەروانەی کۆپتەرێکی ئاسایی.

 

ئاژانسی ناسا ئەوەشی ڕاگەیاند، پەڕۆیەکی بچوکی فڕۆکەکەی برایانی "ڕایت" کەزیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لەکارۆلینای باکور دایانهێنا بەستراوەتەوە بەکۆپتەرەکەوە، ئەوەش وەک نیشانەیەک بۆ یەکەمین گەشتی فرۆکە لەسەر زەوی، گەشتی کۆپتەرە بچووکەکە بە یەکەم گەشتی فرۆکە دادەنرێت لە دەرەوەی بەرگەگازی زەوی".