گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ڕێگریکردن لەبەرزبونەوەی نرخ 

وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیارى هاوردەکردنى 50 هەزار تۆن تەماتەیدا 

2021.04.06 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیارى هاوردەکردنى 50 هەزار تۆن تەماتەیدا 

ناس کورد-

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا 50 هەزار تۆن تەماتە و 50 هەزار تۆن پارچەی مریشک هاوردە بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق (6ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند "سەرۆک وەزیران لیژنەیەکی باڵای لەوەزیری کشتوکاڵ و وەزیری بازرگانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری تاوانی ئابوری پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی نرخی خۆراک، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا". 

 

خەفاجی ئەوەشی وت "لە 15ی ئازارەوە تاوەکو مانگی ئایاری داهاتوو بۆشایییەک لە بەرهەمی تەماتەدا دروست دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخ لە ئەنجامی کەمی بەرهەم و هەروەها کەمی بەرهەمی پەلەوەر".

 

وەزیری کشتوکاڵی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریداوە ڕێگە بەهاوردەکردنی تەماتە بە 50 هەزار تۆن و پارچەکانی پەلەوەر (مریشک) بە 50 هەزار تۆن لەمانگی ڕەمەزاندا بدات بۆ پڕکردنەوەی کەمیی بەرهەمی ناوخۆ بۆ ئەوەی هاوڵاتیان دووچاری بەرزبوونەوەی نرخەکان نەبنەوە".