گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم دیاریکرا 

2021.04.06 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم دیاریکرا 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاریکردو ئاشکرایدەکات، ڕۆژی 5ی 6ی 2021 تاقیکردنەوەکان دەسپێدەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (6ی نیسانی 2021) لەنوسراوێکدا کە واژۆی د.سەیوان عەلی بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان بە وەکالەتی لەسەرەو وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، دوا بەدوای فەرمانی وەزاری ژمارە 99 لە ڕێککەوتی 15ی 3ی 2021 ئاگادارتان دەکەینەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەییەوە بۆ قوتابخانە حکومی ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێککەوتنی 5ی 6ی 2021 دەستپێدەکات.   

 

باس لەوەشکراوە، لە ڕۆژی 14ی 6ی 2021 تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کۆتایی دێت.