گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەنگى مەترسی لە هەواڵگرییەوە لەبارەى داعش لەکەرکوک

2021.04.06 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
زەنگى مەترسی لە هەواڵگرییەوە لەبارەى داعش لەکەرکوک

ناس کورد-

 

هەواڵگرى عێراق شکستهێنانى پلانى تیرۆرکردنى ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان و حەشدى لەکەرکوک راگەیاند و ئاماژەى بەوەکرد، بەپێی دانپێدانانى ئەندامانى داعش، ئەو رێکخراوە ساڵى رابردوو هەوڵیداوە گەنجان بکاتە چەکدار لەناو کەرکوکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى هەواڵگرى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەفرەزەکانى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەى فیدراڵى لە وەزارەتى ناوخۆ دوو تیرۆریستی داواکراوی سەر بە داعشیان دەستگیکردووە بەپێی ماددەى چوارى تیرۆر.

 

رونیشیکردووەتەوە، هەردوو دەستگیرکراوەکەدا دانیان بەوەداناوە کە ساڵى 2020 پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە لەرێگەى یەکێک لەسەرکردەکانى ئەو رێکخراوەوە و راسپێردراون چاودێرى هەندێ ئەندامى حەشد و هێزە ئەمنییەکان بکەن و تیرۆریان بکەن.

 

بەپێی بەیاننامەکە، ئەو دوو کەسە هەروەها دانیان بەوەداناوە کە کاریان کردووە بۆ ئەوەى گەنجان لەکەرکوک بکەنە چەکدار.