گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پزیشکێک هاووڵاتیان لە بەکارهێنانی سپیکەرەوەی ددان ئاگادار دەکاتەوە

2021.04.06 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک هاووڵاتیان لە بەکارهێنانی سپیکەرەوەی ددان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

پزیشکێکی ددان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە بەکارهێنانی سپیکەرەوەی ددان و ئاشکراى کرد "بەکارهێنانی سپیکەرەوەی ددان کرداری دروستبوونی کلۆریش خێراتر ئەکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.چیا ئەحمەد، پزیشکی ددان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەگەر تەندروستی ددانەکانت بەلاوە گرنگە، ئەوا بەرهەمە سپیکەرەوەکان بەکار مەهێنە و بۆ سپیکردنەوەی ددانەکانت پەنا مەبە بەر بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە بازرگانییانەی لە مارکێت و نۆرینگە و دەرمانخانەکان هەیە، ئەو بەرهەمانە لەرێگەی داخوراندنی چینی مینا (روپۆشی دەرەوەی ددان)ەوە رەنگی سەر ددانەکان لێئەکەنەوە".

 

باسی لەوەشکرد، بەکارهێنانی ئەو سپیکەرەوانە ئەبێتە هۆی زبر بوونی رووپۆشی ددانەکان کە لەداهاتوودا بە کاتێکی کەمتر، رەنگێکی زیاتریان لەسەر ئەنیشێت و هەروەها ئەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری ددانەکان و کرداری دروستبوونی کلۆریش خێراتر ئەکات و (ئەبێتە هۆی لاوازبوونی ددانەکە).

 

ئەوەشی وتووە "هێندەی شێوازی شتنی ددانەکان و بەردەوامیی شتنی ددان گرنگە، ئەوەندە جۆری هەویری ددان گرنگ نییە و بۆ ئەوەش پێویست بە بەکارهێنانی بەرهەمی گرانبەها و بازرگانی ناکات و ئەوەی زۆر گرنگ بێ، پێویستە هەویرەکە بڕی پێویست لەماددەی (فلۆراید)ی تیابێ، بڕی فلۆرایدی پێویست بۆ مندال (1000ppm) وە بۆ گەورە (1450ppm)بێت".