گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامارى مانگێکى لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندرا ’داخستنى 57 شوێن’ 

2021.04.06 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى مانگێکى لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندرا ’داخستنى 57 شوێن’ 

ناس کورد-

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانى ئاماری مانگی ئازاری ڕابردوو ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند "زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ردانیان كردوه‌ و (57) شوێن داخراوه‌".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی (6ى نیسانى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکرد، له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان (5)هه‌زار و (651) سه‌ردانیان كردووه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر (39) تۆن كاڵا و شمه‌كی خراپ  و ماوه‌ به‌سه‌رچودا گرتوه‌‌.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ مانگی رابردوودا به‌راورد به‌ مانگی دوو، ژماره‌ی سه‌ردان و سه‌رپێچییه‌كان و داخستنه‌كان زیادیان كردووه‌، به‌ڵام بڕی ته‌له‌فكردنی شمه‌ك و خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌متر بووه‌‌.

 

له‌ ئاماره‌كه‌ی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەش هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا (5)هه‌زارو (641) سه‌ردانیان كردووه و (663) سه‌رپێچی تۆمار كراوه‌ و (57) شوێنكاریش داخراون (36)تۆن خۆراك و شمه‌ك ته‌له‌فكراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (67) ملیۆن و (490)هه‌زار دیناریش  سزای سه‌رپێچیكاران دراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ مانگی (شوبات)دا (563) سه‌رپێچی تۆماركراوه‌ و (42) شوێن داخراوه‌و (38)ملیۆن و (390) هه‌زار دیناریش سزا نوسرابوو.