گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی دارایی لەسەر لێبڕینى موچە و پابەندبوونى هەرێم بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە

2021.04.06 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی لەسەر لێبڕینى موچە و پابەندبوونى هەرێم بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە تاوتوێی پرسی لێبڕینی موچە دەکات و چەند پرسیارێکیش ئاڕاستەی حکومەت دەکات لەبارەى چۆنیەتى پابەندبوونى بە رێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (6ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداو بودجەی هەرێمی کوردستان و پرسەکانی ئەمڕۆ دەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە چەند پرسیارێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکریت لەبارەی چۆنێتی پابەندبوون بەو ڕێککەوتنی کراوە لە بودجەی 2021ی عێراق.

 

سەبارەت بەوەی ئایا قسە لەسەر بەردەوامی لێبڕینی مووچە دەکرێت، سەرۆکی لیژنەکە وتی "بێگومان لێبڕینی مووچە لە دانیشتنی لیژنەی دارایی قسەی لەسەر دەکرێت".

 

هەفتەی ڕابردوو بڕیاربوو کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بکرێت بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی چەند ئەندامێکی لیژنەکە کۆبوونەوەکە دواخرا.

 

لەسەر بەردەوامی لێبڕینی موچە، پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (5ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر بەردەوامی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی داهاتوو "دوورە لە ڕاستییەوە"، تاوەکو ئێستا وەکو وەزارەتی دارایی هیچ قسەیەکیان لەوبارەیەوە نەکردووە.  

  

وتیشی، "کات ماوە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو پرسە، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وردەکاری ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین و دواتر قسە لەسەر پرسی لابردنی لێبڕین دەکەین".  

  

سەبارەت بەوەی دەوترێت بۆ مانگی داهاتوو لێبڕینی مووچە دەکرێتە 15% وتی، "ئەو لێدوانە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نییە و ئێمە ئاگادار نین، چونکە هیچ قسەیەک لەسەر موچەی مانگی داهاتو نەکراوە بە چ جۆرێکە".