ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، شوێنەکانى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەکان پڕبوون لە توشبووانى کۆرۆنا و هیچ شوێنێک نەماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئێستا لەدۆخێکى زۆر زۆر مەترسیدارداین، شوێنى مانەوەى نەخۆش لە چاودیرى چڕ نەماوە و پڕبوون لە نەخۆش".
وتیشى "حاڵەتەکان ئێجگار بەرزدەبێتەوە و حاڵەتى خراپ و رێژەى مردنیش بەرزدەبێتەوە، بۆیە رێکارەکان زیاتر توندکراونەتەوە".
ئاسۆ حەوێزى باسى لەوەشکرد، پێشتر پێشبینى ئەو دۆخەیان کردبوو کە ئێستا هەرێمى تێدایە.
ماوەى چەند هەفتەیەکە ئامارەکانى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، کە بەرپرسانى تەندروستى هۆکارەکەى بۆ پابەندنەبوون بە رێکار و رێنماییە خۆپارێزییەکان دەگەڕێننەوە.