گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى بەرپرسان لەخۆیانى نادەن؟

تەندروستى سلێمانى نهێنییەکى لەبارەى ئەو ڤاکسینە ئاشکراکرد کە هەرێم بەکاریدەهێنێت

2021.04.06 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى نهێنییەکى لەبارەى ئەو ڤاکسینە ئاشکراکرد کە هەرێم بەکاریدەهێنێت

ناس کورد-

 

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو ڤاکسینەى رەوانەى هەرێم کراوە وادەى بەسەرچوونى نزیکە و بڕەکەشى کەمە و بەشى تەواوى پزیشک و کارمەندانى تەندروستى ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێرش سەلیم ئەمڕۆ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا ئاماژەى بەوەکردووە، دابینکردنی ڤاکسین مەرکەزییە و لەدەست دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیە، لەو پشکەی دەیکڕێت 20% ى بۆ هەرێمە.

 

وتیشى "حکومەتی هەرێمی بودجەیەکى دابینکردووە بۆ کڕینی ڤاکسین بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەڵام پرۆسەکە خاوە چونکە بۆ ڤاکسینەکان لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا گرێبەست کراوە بەتەنها یەک کۆمپانیا نییە".

 

هێرش سەلیم دەڵێت، ئەو بڕی ڤاکسینە بەشی ناوەندە تەندروستیەکان ناکات، چونکە لەوەدەچێت ژمارەی کارمەندانی تەندروستی بڕێک لەوە زیاتر بێت "بەڵام ئێمە بەڕاستی نایشارینەوە ئەو بڕە ڤاکسینەی کەهاتووە یەکەم ماوەی بەسەرچوونی نزیکە، وە بڕەکەشی بەو شێوەیەیە ئێستاش شتێک دروستبووە لەسەر مەسەلەی ڤاکسین کەزۆر دڵنیانیین لەو ڤاکسینە."

 

لەبارەى وەرنەگرتنى ڤاکسین لەلایەن بەرپرسانى باڵاى هەرێمەوە، هێرش سەلیم وتى "کەسێک تائێستا جورئەتی ئەوەی نەکردووە لەخودی خۆیان ئەو پرسیارە بکات هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن بەرپرسانەوە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دڵنیایی کردنەوەی خەڵک".

 

لەبارەى زیادبوونى بەرچاوى توشبووانى کۆرۆنا، هێرش سەلیم وتى "ئاهەنگەکانی نەورۆز سەد لەسەد کاریگەری هەبووە ئەوەش بەرهەمەکەیەتی کەئێمە لە 18-3 وە ئامارێکمان بڵاوکردەوە بۆ 28- 3 ژمارەکان دووهێندە لەماوەی 10 ڕۆژدا زیادیکرد".