گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوو هۆکارى هەڵکشانى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم

2021.04.06 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆکارى هەڵکشانى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێم

ناس کورد-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هۆکاری سه‌ره‌کی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هاوڵاتیان سه‌رکاروانی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه‌ن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر (6ى نیسانى 2021) لەمیانەى دیدارێک بۆ "دەنگى ئەمەریکا" ئاماژەى بەوە کرد "دوو مانگ زیاتره‌ ده‌بینین دوباره‌ ژماره‌ی توشبوون بە کۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش به‌ڕاده‌یه‌که‌ که‌ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ مه‌ترسی زیاتره‌ و ژماره‌ی توشبوو زیاتره‌".

 

ڕونیشیکردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی تووشبوون بەکۆرۆنا چه‌ند هۆکارێکه‌ واتە ته‌نها هۆکارێک نییه‌ به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی سستی پابه‌ندبوونی ڕێنماییه‌کانه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌، وه‌ هۆکاری دووه‌م ئه‌و گواڕانکاریەیە کە بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە ئەوەش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرایی بڵاوببێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن".

 

د.بژار موسا ئەوەشی وت "ئێمه‌ هه‌نگاوه‌کانمان چڕکردۆته‌وه‌ له‌په‌یڕه‌وی کردنی ڕێنمایه‌ خۆپارێزییه‌کان ئه‌وه‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌کیمانه‌ به‌پاندکردنی هاوڵاتیان به‌جێبه‌جێکردنی ڕێنماییه‌کان، سوپاس بۆخوا تاوه‌کو ئێستا ژماره‌ی توشبووانی ناو نه‌خۆشخانه‌کان پڕنه‌بووه‌ واته‌ قه‌ڕه‌وێڵه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ هاوڵاتیان هاوکاربن، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌ بێت دۆخه‌که‌ زه‌حمه‌تر ده‌بێت بۆ ئێمه‌ وه‌کو پزیشکان و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی".

 

دەربارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ؟ وتەبێژی تەندروستی هەولێر وتی، "ئێمه‌ ناتوانین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نیین، ئێمه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ین وه‌کو ته‌ندروستی هه‌ولێر پێشنیاره‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ پێشنیارێکمان نییه‌ بۆ هیچ بابه‌تێک نه‌له‌ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ له‌ڕانه‌گه‌یاندنی بۆیه‌ ئەمه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی زانستی، وه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ ڕاسپارده‌کانیان پێشکه‌ش به‌سه‌رووی خۆیان و لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌که‌ن".