گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى تانە لە پشکى هەرێم دەدات

2021.04.06 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى تانە لە پشکى هەرێم دەدات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى سێ تانە لە یاساى بودجە دەدات کە یەکێکیان تایبەتە بە پشکى هەرێم، داواش لەسەرۆک کۆمار دەکات یاساکە رەوانەى پەرلەمان بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راپۆرتێکى رۆژنامەى شەرقولئەوسەتى چاپى لەندەن، دەوڵەتى یاسا کە زیاندمەندترین هاوپەیمانێتییە بەهۆى پەسەندکردنى بودجەوە بڕیاریداوە لەبەردەم دادگاى فیدراڵى تانە لە یاساکە بدات، کە هەندێک بە "خۆڵ خستنە چاوى خەڵک" ناوى دەبەن، چونکە بودجە چاوەڕوانى جێبەجێکردنە دواى پەسەندکردنى لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە. 

 

عالیە نوسەیف پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا دەڵێت، هاوپەیمانێتییەکەیان سێ تانەى لەسەر یاساى بودجە ئامادەکردووە کە پەیوەستن بە وانەبێژان و نرخى دۆلار و پشکى هەرێم.

 

وتیشى "هێشتا دۆخەکە لەبارە بۆ راستکردنەوەى هەوڵەکان و هەڵگرتنى ستەم لەسەر وانەبێژانى خۆبەخش".

 

عالیە نوسەیف داواشى لە سەرۆک کۆمار کردووە تانە لە بڕگەى تایبەت بە وانەبێژان بدات و بیگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان.

 

فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا چوارشەممەى رابردوو دانیشتنى پەرلەمانى بۆ پەسەندکردنى بودجە جێهێشت و هەشت داواکارییەکى خستەڕوو بۆ دەنگدان بە بودجە، کە پەیوەندیدارن بە نەوتى هەرێم و قەرز و نرخى دۆلار و چەند پرسێکى دیکەوە.  

 

هاوپەیمانێتییەکە هەینى رابردوو ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە هۆکارى ئامادەنەبوونى هاوپەیمانێتییەکە بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دەگەڕێننەوە بۆ بوونى مەرجى پێدانى پۆستى باڵا.