کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە لەدوو ڕۆژی داهاتودا لە چەند ناوچەیەک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ سەرو 48 پلەی سەدی و دەگاتە نیوە کوڵان. . ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئایاری 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لەچەند ناوچەیەکی وەک بەغدای پایتەخت دەگەنە سەرو 48 پلەی سەدی. . هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما تا 40 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 42 و نزمترین 26 پلە دەبێت. لە سلێمانى بەرزترین پلە 40 و نزمترین 26 دەبێت. لە دهۆک بەرزترین پلە 40 و نزمترین 23 دەبێت. لە کەرکوک بەرزترین پلە 45 و نزمترین 28 دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی هەینی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 40 و نزمترین 25 پلە دەبێت. لە سلێمانى بەرزترین پلە 38 و نزمترین 23 دەبێت. لە دهۆک بەرزترین پلە 38 و نزمترین 22 دەبێت. لە کەرکوک بەرزترین پلە 42 و نزمترین 26 دەبێت.