گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە سوپرایز بۆ میسى دەکات

2021.04.06 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە سوپرایز بۆ میسى دەکات

ناس کورد-

 

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى سوپرایزێکى بۆ لیۆنێل میسى کرد پێش یارى یانەکە لەگەڵ بەلەد وەلید، ئەوەش بەهۆى ئەنجامدانى 767 یارى بە درێسى ئەو یانەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوپرایزەکە بریتى بوو لە رادەستکردنى یەکەم درێسى دەرکەوتنى میسى لەگەڵ بەرشەلۆنە لەوەرزى 2004-2005، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى (ئاس) ى ئیسپانى.

 

سێ ئەستێرەى بەرشەلۆنە کە پێکهاتوون لە سیرجیو بوسکیتس و جیرارج پێکى و سێرجى روبێرتو، درێسەکەیان رادەستى میسى کرد بەبۆنەى گەیشتنى بە ژمارەى پێوانەیی یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە.

میسى ئێستا لەسەروى ریزبەندى گۆڵکارى خولى ئیسپاندایە بە 23 گۆڵ کە لە 26 یاریدا کردویەتى، سەربارى پێنج گۆڵ کە لە شەش یارى خولى یانە پاڵەوانەکان تۆماریکردووە.