گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستێکى نوێى تەندروستى پەرلەمان لەبارەى قەدەغەى هاتووچۆوە 

2021.04.06 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێى تەندروستى پەرلەمان لەبارەى قەدەغەى هاتووچۆوە 

ناس کورد-

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی پەرلەمانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ده‌كات و ئاماژە بەوە دەکات "بەراورد بەو شه‌پۆله‌ی ئێستا وڵاتانی جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌،لە عێراق ڕێژه‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا كه‌متره‌". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مانی عێراق (6ی نیسانی 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ یان كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا نیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆیه‌ بۆ هاندانی هاوڵاتیان به‌پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هانیشیان ده‌دات دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان". 

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، بەراورد بەو شەپۆلەى ئێستا وڵاتانى جیهانى گرتۆتەوە لەعێراق ڕێژه‌ی توشبون به‌ كۆرۆنا كه‌متره‌.

 

خه‌ڵاتی ئاشكرایكرد "به‌رده‌وامی تۆماركردنی ژماره‌ی توشبوان به‌شێوه‌ی ئێستا واده‌كات كه‌ داوا بكه‌ین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی هه‌ڵبوه‌شێته‌وە و ته‌نها له‌شه‌واندا كار به‌و بڕیاره‌ بكرێت".