گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان لەسامانى 28 بەرپرس هەیە

دەستەى نەزاهە وردەکاریی ئاشکراکردنى سامانى بەرپرسانى بۆ ئەمساڵ ئاشکراکرد

2021.04.06 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى نەزاهە وردەکاریی ئاشکراکردنى سامانى بەرپرسانى بۆ ئەمساڵ ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

دەستەى نەزاهەى عێراق ئامارى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانى بەرپرسانى ئاشکراکرد، لەماوەى نێوان سەرەتاى ئەمساڵ بۆ 25 ى ئازار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەماوەى ئەو سێ مانگەدا سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کە خۆیان دەبیننەوە لەسەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پەرلەمان سامانى خۆیان ئاشکراکردووە، لەگەڵ سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى و جێگرەکەى و سەرۆکى دادگاى فیدراڵى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، (239) پەرلەمانتار کە دەکاتە رێژەى (74,2) بەهەمان شێوە سامانى خۆیان ئاشکراکردووە، لەگەڵ 19 وەزیر کە دەکاتە رێژەى (82,6)، هەروەها دادوەران بەڕێژەى (95,5) سامانى خۆیان ئاشکراکردووە.

 

بەپێی ئامارى دەستەکە، (27) سەرۆکى دەستە، حەوت پارێزگار سامانى خۆیان ئاشکراکردووە، 28 دۆسیەش لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت لەبەربوونى بەڵگەى قۆستنەوەى پۆست و زیادبوونى سامان کە ناگونجێت لەگەڵ داهاتى ئەو بەرپرسانە لەنێوان ساڵانى (2018 - 2021).

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆى گشتى ئەو بەرپرسانەى کە گومان لەسامانەکانیان دەکرێت لەنێوان ساڵانى (2017 - 2020) گەیشتووەتە (625) بەرپرس.