گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى نرخى دۆلارەوە داوایەک لە سەرۆکى لیژنەى دارایى دەکرێت

2021.04.06 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى نرخى دۆلارەوە داوایەک لە سەرۆکى لیژنەى دارایى دەکرێت

ناس کورد-

نوسینگەى سەرۆکى هاوپەیمانێتى دەوڵەتى یاسا، داواى لە هەیسەم جبورى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق کرد کە بەهۆى لێدوانێکیەوە لەبارەى نرخى دۆلارەوە داواى لێبوردن بکات و "بابەتەکان تێکەڵ نەکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیشام رکابى، بەڕێوەبەرى نوسینگەى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانێتى دەوڵەتى یاسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، نیگەرانن لە هەڵوێستێکى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەبارەى نرخى دۆلار و جەختکردنەوەیان لەسەر ئەوەى لەکۆبوونەوەى هێزە سیاسییەکاندا سەرجەمى فراکسیۆنەکان رەزامەندییان لەسەر بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینار دەربڕیوە.

 

رکابى، رونیکردەوە کە نوێنەرى دەوڵەتى یاسا لە کۆبوونەوەکەدا نارەزایەتى لەو بابەتە نیشانداوە و کۆبوونەوەکەى بەجێهێشتووە و لەدواى ئەوەش لە کۆبوونەوە و لێدوانەکانى داهاتووشدا هەڵوێستى هاوپەیمانێتییەکە وەک خۆى ماوەتەوە و نەگۆڕاوە.

 

رکابى داواى لە هەیسەم جبورى کرد داواى لێبوردن بکات و بابەتەکان تێکەڵ نەکات و نرخى دۆلاریش بۆ دۆخى رابردوو بگەڕێننەوە.