گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپراسیۆنێکی نهێنى

ڤیدیۆ.. سوپاى ئیسرائیل دزەی کردە ناو خاڵێکى سەربازیی سوریا و تەقاندییەوە

2021.04.05 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، نۆ مانگ لەمەوبەر هێزەکانی ئۆپراسیۆنێکی نهێنیان لەسەر سنوری نێوان وڵاتەکەیان و سوریا ئەنجامداوە و 20 سەرباز توانیویانە دزەبکاتە بنکەیەکی سەربازی سوریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سوپای ئیسرائیل (5ی نیسانی 2021) گرتەیەکى ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە وردەکاریی ئۆپراسیۆنێکی نهێنی هێزەکانی ئاشکراکرد کە نزیکەی نۆمانگ لەمەوبەر لەسەرسنوری نێوان وڵاتەکەی وسوریا ئەنجامدراوە.

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، بەتالیۆنێکی سوپای ئیسرائیل کە پێکهاتووە لە 20 سەرباز دزەدەکەنە ناو خاڵێکی سەربازی سوریا لەسەرسنوریی نێوان هەردوو وڵات.

 

ئۆپراسیۆنەکە لەناوەڕاستی مانگی تەموزی ساڵی رابردوودا ئەنجامدراوە، ئەوانەشی ئەوئەرکەیان پێی سپێردراوە سەربازانی سەربە لیوای 12ی گوڵان بوون و لەسنوری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دزەیان کردووەتە ناوخاکی ئەووڵاتە.

 

ئیلداد یاگەر، فەرماندەی بەتالیۆنەکە دەڵێت "هەموو شتێک وەک هەمیشە ئارام بووو باشی بەڕێوە دەچوو، ئەرکێکی ئاسایمان هەبوو لەناو سنوری خۆمان، بەڵام لە پڕدا فەرمانمان پێکرا کە ئەرکێکی سەربازی لەناوخاکی دوژمندا ئەنجامبدین".

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەوکاتەی فەرمانەکەمان بۆهات و دەستمان کرد بە تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کەدوژمن داینابوون لەسەر سنور، هەستمان بە شتێکی سەیر و نامۆ کرد کە پێشترهەستمان پێ نەکردبوو، هەستمانکرد کە ئێمە کارێکی باش دەکەین".

 

یاگەر دەشڵێت ئەوەی زیاترهەستێکی باشی پێی بەخشیون باوەڕبوون بەخۆبووە کەئەوەش سەرچاوەکەی ئەو مەشق و ڕاهێنانە بووە کەتیمەکەی پێشتر پێیدا تێپەڕیووە.