گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی مامۆستایانی وانەبێژ دڵنیا دەکاتەوە: مافتان ناخورێت

2021.04.05 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی مامۆستایانی وانەبێژ دڵنیا دەکاتەوە: مافتان ناخورێت

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی لەبارەى مافی وانەبێژان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ڕێگە نادەین کەس مافتان بخوات." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
کازمی لە تویتێکیدا (5ی نیسانی 2021) دەڵێت، "خۆشەویستان و خوشک و برایان و ڕۆڵەکانمان لە وانەبێژان، بەجێتان ناهێڵین بەبێ مسۆگەرکردنی دادگەریی بۆتان، هەروەها ڕێگەش نادەین هیچ لایەنێکی سیاسیی یان کەسێک لەسەر حسابی هەستی ئێوە موزایەدە بکات، هەوڵمان دا لەڕێگەی بودجەوە کێشەکەتان چارەسەر بکەین."
 
دەشڵێت، "بابەتەکەتان لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەکرێت بۆ دۆزینەوەى چارەسەرێک."

 

 

ماوەی چەند ڕۆژێک مامۆستایانی وانەبێژ کە چەند ساڵێکە بەبێ موچە وانە دەڵێنەوە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەکەن گرێبەستەکانیان بۆ بکرێت بە هەمیشەیی.

 

توڕەیی ئەو وانەبێژانە دوای پەسەندکردنی بودجەی عێراق زیاتر بوو کاتێک دەرکەوت هیچ بڕە پارەیەک لە بودجەدا تەرخان نەکراوە بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان.