گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچانی خوار 15 ساڵ!

’’400 ڕاهێنەری وەرزشی’’.. ئابڕوچوونێکی گەورەی دەستدرێژی سێکسی لە فەڕەنسا

2021.04.05 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
’’400 ڕاهێنەری وەرزشی’’.. ئابڕوچوونێکی گەورەی دەستدرێژی سێکسی لە فەڕەنسا

ناس کورد-

لێکۆڵینەوەیەکی وەزارەتی وەرزشی فەرەنسا ئاشکرایکردووە کە زیاتر لە 400 ڕاهێنەری وەرزشی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی توندوتیژیی سێکسی و گێچەڵکردن بە کچان تۆمەتبارکراون، کە زۆربەی قوربانییەکان لەخوار تەمەنی 15 ساڵییەوە بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی ئەمەریکی (5ی نیسانی 2021 )، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی وەزارەتی وەرزشی وڵاتی فەرەنسا ئەو ئاشکراکراوە کە زیاتر لە 400 ڕاهێنەری وەرزشی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی توندوتیژی سێکسی گێچەڵکردن بە کچان تۆمەتبارکراون کە زۆربەیان لەخوار تەمەنی 15 ساڵییەوە بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە شوکهێنەر بووە بۆ بەرپرسانی حکومەت و وەرزشی ئەو وڵاتە، بۆیە زیاتر لە 100 کەس لەکارەکانیان دوورخرانەتەوە یان لەکارەکانیان ڕاگیراون، هەروەها 60 کەس دیکەش ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی کراونەتەوە."

 

بەپێی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە 96%ی تۆمەتباران لەڕەگەزی نێرن و 83%ی قوربانییەکانیش لە ڕەگەزی مێن و 63%ی ئەوانەی دەسترێژی سێکسیان کراوەتەسەر لە خوار تەمەنی 15 ساڵیەوە بوون.

 

لێکۆڵینەوەکە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو دەستیان پێکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کە سارا ئیبیتبۆلی تەمەن 45 ساڵان و ئەستێرەی پێشووی خلیسکێنەی سەربەفری فەڕەنسا ئاشکرایکرد کە لە ساڵی 1990دا جیل بایر، کە ڕاهێنەرەی بووە لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر.

 

دوای ئاشکراکردنەکەی ئیبیتبۆل، وەزارەتی وەرزشی فەرەنسا ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی ئیبیتبۆل بۆ ئاشکراکردنی ئەوکارە ساتێکی مێژوویی بوو بۆ وەرزشی فەرەنسا".

 

دوای ئەوەی ئیبیتۆل نهێنییەکانی دەستدرێژکردنە سەری ئاشکراکرد، ئیزابێل دیمۆنگوت، پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی ئاشکرایکرد، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، هەروەها کاترین مۆیۆن، پاڵەوانی پێشووی تێنسی سەرزەوی ئەوەی ئاشکراکرد کە لەساڵی 1991 دەستدرێژی کراوەتە سەری.

 

هاوکات هێلین گۆدارد، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 1970دا یاریزانێکی تیمی نیشتیمانی فەرەنسا بووە جیل بایر تاوانبارکرد بەوەی کە بەزۆر و لە تەمەنی نێوان 13 بۆ 14 ساڵیدا سەرجێیی لەگەڵدا کردووە.

 

جیل بایر، ڕاهێنەری پێشووی سارا ئیبتپوڵ لەکاتی دادگاییکردنیدا دانی بەوەدانا کە لەچەند بۆنەیەک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەرسارا، هەرچەندە ئەو کاتە بچووکیش بووە.

 

بایر ئەوەشی وتووە "دان بەهەموو ئەوانەدا دەنێم کەسارا باسی کردووە، ئەوانی ڕوویاندا بوو قبوڵنەکراوبوون من گوێم نەدا بە تەمەنی سارا، من هەڵەی گەورەم کردووە زیانی دەروونیم پێی گەیاندووە، ناخم دەسوتێت بۆ ئەوەی لەڕابردوودا کردوومە، بۆیە زۆرداوای لێبووردنی لێدەکەم".