گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج ساڵ!

وەزیری دارایی عێراق بەشی دووەمی وەرەقەی سپی چاکسازیی ئاشکرا کرد

2021.04.05 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق بەشی دووەمی وەرەقەی سپی چاکسازیی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق بەشی دووەمی وەرەقەی سپی چاکسازیی ئابوری ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی پێویستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی عەلاوی ( 5ی نیسانی 2021) لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە "ناس کورد" بینویەتی ڕایگەیاند، "وەرەقەی سپی لە دوو بەش پێکهاتووە، یەکەمیان ڕاپرسی و شیکردنەوەی مێژویی ئابوریی عێراقە لە ساڵی 2003 ەوە، لەگەڵ خستنەڕووی ئاڵنگارییەکان وکێشە بنچینەیەکان ئەو کەرتە" .

 

وتیشى، "600 ئەرکمان دیاریکردووە کە لە بەشی دووەمی وەرەقەی سپیدا جێگیرکراون لەگەڵ ئەندازەی ئەو دامەزراوانەش کەڕۆڵیان دەبێت لەپرۆسەکانی چاکسازی، هەروەها ئەو ڕێکارانەی کە دەبێت لە ماوەیەکی دیارکراودا پەیڕەوبکرێن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە".

وەزیری دارایی پێشبینیکردووە جێبەجێکردنی وەرەقەی سپی لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵدا بەردەوام بێت، حکومەت ڕەزامەندی داوە لەسەر پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای چاکسازی بۆئەوەی ناوەڕۆکی ئەو وەرقەیەبە هاوکاری وەزارەتەکان وپەرلەمان جێبەجێبکرێت.

 

وەرەقەی سپی چاکسازیی تشرینی یەکەمی 2020 لەلایەن حکومەتى عێراقەوە راگەیەنرا بەمەبەستى ئەنجامدانى چاکسازیی گشتگیر.



ئامانج لەو وەرەقە چاکسازییە بەپێی دەقەکەى، گەڕانەوەى هاوسەنگییە بۆ ئابورى عێراق، دانانى لەسەر ڕێڕەوێک کە رێگە بە دەوڵەت بدات هەنگاوى گونجاو بگرێتەبەر لەداهاتوودا بۆ گەشەپێدانى بوارى ئابورى و هەمەچەشنکردنى.

وەرەقەکە رونگەى تایبەتى لەخۆ گرتووە لەبارەى کەرتى تایبەت، کاراکردنى وەبەرهێنان، باشکردنى ژینگەى وەبەرهێنان، پێداچونەوە بە هەیلکەلیەتى کۆمپانیاکانى دەوڵەت، دۆسیەى کارەبا.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (12ی تشرینی یەکەمی 2020) بە زمانی کوردی تویتێکی کرد و باسى لە "وەرەقەی سپی" چاکسازی کرد.

کازمی لە تویتەکەیدا (12ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "پلانی چاکسازی "وەرەقەی سپی" کە پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات، برایانی هێزە سیاسیەکان بە هەند وەریان گرت و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلەکەمان و جێگای ستایشن."