گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ پیاوێکی عێراقی بە بەرچاوی کچەکەیەوە تەقە لە ژنەکەى دەکات

2021.04.05 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکى ڤیدیۆیی ترسناک کەتێیدا پێاوێک لەشاری بەسرەی باشوری عێراق لەبەرچاوی کچە بچووکەکەی هێرش دەکاتە سەر هاوسەرە جیابووەکەی، کاردانەوەى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڤیدیۆکەدا (5ی نیسانی 2021) کە لەتۆرە کۆمەلایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و"ناس کورد" بینویەتی، پیاوەکە لە بەردەم کچە بچوکەکەی بەدەمانچە هێرش دەکاتە سەرهاوسەرى پێشووى و تەقەی لێدەکات.

 

ژنەکە لە ئێستادا داوایەکی یاسایی دژ بەهاوسەرى پێشووی تۆمارکردووە و پۆلیسی شارەکەش ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە تۆمەتبارەکە گرتووەتەبەر.

 

ژنەکە هۆکاری ئەو ڕووداوەی بۆ دادگا ڕوونکردووەتەوە وتوویەتی، "ئەوەی تەقەی لێکردووە هاوسەری پێشوویەتی، بەهۆی ئەوەی وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە کە ئەویش کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەیە کە هەموو مانگێک لێی وەردەگرێت وەک خەرجی بە فەرمانی دادگا، دەستڕێژی گولەی لێکردووە".

 

ژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ناتواتێت بەهیچ شێوەیەک داواکەی ئەو قبوڵ بکات، چونکە بڕی تەواوی ئەو پارەیە بەس نییە بۆ ئەوەی وەک پێویست پێداویستییەکانی ئەو منداڵە دەستەبەر بکات".

 

ڤیدیۆی هێرشەکە لەناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خوێدا هێنا کە هاوسۆزیی بوو بۆ ئەو ژنەی هێرش کرایە سەری.